ئەمریکا بۆردومانی گروپێکی چەکداریی عێراقی لە کەرکوک کرد

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند لە هێرشێکدا بۆ سەر گروپێکی چەکداری عێراق لە کەرکوک پێنج کەس کوژراون کە گروپێکی چەکداری نزیک ئێرانە.

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە کە گومان دەکرێت هێرشەکە فڕۆکەی ئەمریکی بووبێت کە تێیدا 5 ئەندامی گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێران کوژراون.

هاوکات کەناڵی ئەلیەومی عێراقی رایگەیاندووە، هێرشەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو گروپە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی ‌هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار