مقاوەمەی ئیسلامی: پێنج چەکدارمان لە هێرشێکی ئەمریکا کوژران

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگەیاند لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر هیزەکانیان پێنج چەکدارییان کوژراوە.

چەند کاتژمیرێک لەمەوبەر چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند کە هێرشەکە فڕۆکەی ئەمریکی بووە تێیدا 5 ئەندامی گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێران کوژراون.

ئاژامسی رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هێرشەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو گروپە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی ‌هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

گروپی مقاوەمی ئیسلامی هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنج چەکداریان لە رووبەڕوونەوە لەگەڵ هێزەکانى ئەمریکا کوژراوە. 

لەدوای 17ی تشرینی یەکەم مقاوەمەی ئیسلامی چەندین جار هێرشی کردووەتەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و چەند هێرشی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەستۆ گرتووە. 

هاوکات ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هێرشانە، چەندین جار هێرشی کردووەتەسەر هێزەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار