سوپای ئەمریکا: لە لایەن حوسییەکانەوە چوار جار هێرش کرایە سەر کەشتیەکمان لە دەریای سوور

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ چوار هێرش کراوەتە سەر سێ کەشتیە بازرگانیەکەی باشووری دەریای سوور.

ئەمڕۆ دووشەممە(4-ی کانوونی یەکەمی 2023)، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، چوار جار هێرشکراوەتە سەر سێ کەشتیی بازرگانیی باشووری دەریای سوور کە 14 وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئەم هێرشانە زیانی “سووک”یان بە یەکێک لە کەشتییەکان گەیاندووە و لە راگەێنراوی سوپای ئەمریکادا هاتووە، کە کەشتیی تێکشکێنەری “ئارلی بیرک یو ئێس ئێس کارنی” وەڵامی سەرجەم ئەو هێرشانەی داوەتەوە و ئەو مووشەکانەی لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستە کراون، خستۆتە خوارەوە.

درەنگانی ئێوارەی دوێنێ، گروپی حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، کەشتییەکانی “یونیتی ئێکلۆڤەر” و “نەمبەر ناین”یان لە دەریای سووردا ، بە مووشەکێکی دەریایی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەریایی کردۆتە ئامانج، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەو دوو کەشتییە “ئیسرائیلین”.

لەم بارەیەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کەشتیی یۆنتی ئێکسپلۆرەر، کەشتیەکی بارهەڵگرە و ئاڵای(جزر ئەلبهاما)ی بەرزکردۆتەوە کە بەریتانیا خاوەندارێتی دەکات و دەریاوانانی دوو وڵات کاری لەسەر دەکەن، کەشتیی کارنی لە دەریای سووردا لە ئەرکدا بووە کاتێک هێرشکراوەتە سەر کەشتیی یۆنتی ئێکسپلۆرەر.

هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، نزیکەی کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ، کەشتیی کارنی کە لەنێو ئاوی نێودەوڵەتی بووە، هەستی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ناوچەکانی حوسیەکانی سەر بە یەمەنەوە هەڵدراون، بەڵام توانیویانە فڕۆکەکە بخەنە خوارەوە، هەر بە پێی زانیاریەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حوسیەکان بەرەو کەشتیی کارنی نێردراوە لەگەڵ ئەوەی فڕۆکەکە هیچ ئامانجێکی دیار نەبووە، بۆیە هیچ زیانێک بەر کەشتیەکە و تیمی دەریاوانی کەشتیەکە نەکەوتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، کاتژمێر 12:35 خولەکی نیوەڕۆ، کەشتیی یۆنتی ئێکسپلۆرەر بە فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن حوسیەکانەوە لێیدراوە، بەڵام کەشتیی کارنی وەڵامی داوای بە هاناوەچوونی کەشتیەکەی وەرگرتووە و هەر لەو کاتەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە.

کاتژمێر3:30 ی پاش نیوەڕۆ، کەشتیی(ئێم ڤی سۆڤی9)، بە مووشەک هێرشی کرایە سەر و، کاتژمێر 4:30 ی پاش نیوەڕۆش، کەشتیی ( ئێم ڤی سۆڤی 2) داوای هاواکاریکرد پاش ئەوەی بە مووشەکێک هێرشی کراوەتە سەر کە تیمی دەریاوانی هەشت وڵات کاری لەسەر دەکەن، کەشتیی کارنی وەڵامی خێرای داوای هاوکاریەکانی دایەوە و فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کە بەرەو کەشتیەکە دەهات، خستە خوارەوە.

ئەمریکا دەڵێت ئەم هێرشانە “بە تەواوی لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی کراون”، و “مەترسی راستەوخۆ” بۆ سەر بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسایشی دەریایی پێکدەهێنن و ژیانی تیمە نێودەوڵەتییەکانی نوێنەرایەتی وڵاتانی جیهانیان خستۆتە مەترسییەوە.

راشیانگەیاند کە ئەمریکا بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانەکانی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان شێوازەکانی وەڵامدانەوەی گونجاو لەبەرچاو دەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار