دوبارە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ھەریر و عەین ئەسەد
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ھەریر لە ھەولێر و بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" لە ئەنبار بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج.
گرووپی مەقاومەی ئیسلامی عێراق لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر بنكەی سەربازیی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشیان كردووەتەوە سەر بنكەی سەربازیی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر و ڕاستەوخۆ ئامانجەكەیان پێكاوە، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانى و ماددییەكان دیار نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپی مەقاومەی ئیسلامی عێراق بنكەی سەربازیی عەین ئەسدی كردە ئامانج.
ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە ٧٥ جار ھێرشکراوەتەوە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و بەوھۆیەوە ٦٢ کەس برینداربوون.