ئەو پاسەوانەی دزینی نەوتی لەخوێندگەیەكی دهۆك ئاشكراكرد لەبری پاداشت كردنی دەستگیركرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو پاسەوانەی لەپارێزگای دهۆك دزینی نەوتی لەخوێندگەیەك ئاشكرا كرد، لەبری ئەوەی پاداشت بكرێت لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرا، ئەوەش لەكاتێكدایە پێش چەند هەفتەیەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆك ڕایگەیاندبوو كە كێشەی ئەو پاسەوانە چارەسەركراوە.

پاسەوانەكە ناوی سەگڤان یونس سەلیمە لەدایكبووی 1976 ە و لەساڵی 2002 ەوە لە خوێندنگەی جگەرخوێن دامەزراوە، دوای ئاشكراكردنی ئەو دزییە لەخوێندنگەكە نەماوە و گواستراوەتەوە بۆ خوێندنگەی كەزانی كچان.

بەوتەی سەرچاوەیەك بۆ هاوڵاتی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەگڤان یونس لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی دهۆكەوە دەستگیركراوە و تائێستا ئاشكرا نەبووە بەرەو كوێ براوە، هۆكاری دەستگیركردنەكەشی پەیوەندی بەو دۆسیەی دزینی نەوتەوە هەیە كە پێشتر ئاشكرایكردووە، لەكاتێكدا پێشتر چووەتە پەروەردەی دهۆك و پێیان ڕاگەیاندبوو دۆسیەكەی چارەسەر بووە.

پێشتر هاوڵاتی راپۆرتێکی لەسەر دۆسیەکە بڵاوکردەوە کە تێیدا باس لەوە دەکرێت سەگڤان یونس لەسەر ئاشکراکردنی دزییەکە لێی دراوە و هەڕەشەی لێکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار