ناتانیاهۆ: ئەگەر حیزبوڵا هەڵەیەک بکات بەیروت وەک غەززە لێدەکەین

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوای ئەوەی کەسێکی سڤیل لە سنوری لوبنان-ئیسرائیل بەهۆی مووشەکێکەوە کوژرا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی توندی ئاراستەی حیزبوڵای لوبنانی کرد و رایگەیاند بەیروت و باشوری لوبنان وەک غەززە لێدەکەن ئەگەر حیزبوڵا هەڵەیەک بکات.

ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە کەسێکی سڤیلی ئیسرائیلی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی موشەکێکی دژە تانکەوە کوژراوە کە لە لوبنانەوە هەڵدراوە. دواتر حیزبوڵا چەند هێرشێکی ئەمڕۆی بۆ سەر سنوری ئیسرائیل لەئەستۆگرت بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر هەبوونی قوربانی ئاشکرا بکات.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەدوای هەواڵی کوژرانی ئەو کەسە سڤیلەی ئیسرائیل لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "ئەگەر حیزبوڵا هەڵەیەک بکات، بەیروت و باشوری لوبنان وەک غەززە و خان یونس لێدەکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار