هێرش کرایەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند موشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بیستراوە. 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنییەوە رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی هێرشەکە کراوە کە بە چەند مووشەکێک بووە و لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا کە لە ناو ناوچەی سەوزدایە دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

هێشتا دیار نییە کە سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەکە لەکاتی هێرشەکەدا کارا کرابێت و هیچ گروپێکیش ئەنجامدانی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە. 

بەپێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەدوای 17ی تشرینی یەکەمی 2023 زیاتر لە 75 جار هێرشکراوەتە سەر بنکە و بارەگا سەرەکییەکانیان لە عێراق و سوریا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار