حەماس: هێرشێکی ئیسرائیلمان بۆ رزگارکردنی بارمتەیەک پووچەڵ کردەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند هێرشێکی ئیسرائیلیان پووچەڵکردووەتەوە کە هەوڵیانداوە بارمتەیەک رزگار بکەن و لەئەنجامدا بارمتەکە کوژراوە.

کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی حەماس، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ هێرشی هێزێکی تایبەتی ئیسرائیلیان پووچەڵ کردووەتەوە کە هەوڵیانداوە بارمتەیەک رزگار بکەن و لەئەنجامی شەڕ و پێکداداندا بارمتەکە کوژراوە.

کەتائیبی قەسام باسی لەوە نەکردووە کە شەڕەکە لە چ ناوچەیەکی کەرتی غەززە رویداوە و تا ئیستاش لەسەر روداوەکە ئیسرائیل هیچ راگەیاندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە. 

‌هەرچەندە لەماوەی ئاگربەستدا، کە هەفتەیەکە کۆتای هاتووە، 60 بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر 180 زیندانی فەڵەستینی ئازادکران، بەڵام هێشتا بارمتەی ئیسرائیلی تر ماون لە غەززە کە ژمارەیان نزیکەی 200 کەس دەبێت و یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئیسرائیلیش ئازادکردنی ئەو بارمتانەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار