بڕی 8 تۆن مادەی هۆشبەر لەناوبردرا
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەنها لەماوەی ئەمساڵدا لە عێراق بڕی 8 تۆن مادەی هۆشبەرو 58 ملیۆن حەبی هۆشبەریان لەناوبردراوە و نزیکەی ١٢ هەزار تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "لەماوەی یەک ساڵدا نزیکەی (8) تۆن مادەی هۆشبەرو (58) ملیۆن حەبی مادەی هۆشبەرو (31) هەزار ئەمپۆلی مادەی هۆشبەرو (9) هەزار کوپ لەناوبراون".
وتیشی، پڕۆسەی لەناوبردنەکە لەسوتێنەری پزیشکی دادوەرییدا ئەنجامدراوە، پلەی گەرمیی دەگاتە بەرزترین پلە بۆ سوتانی تەواو، بەجۆرێک گەرما دەیتوێتەوەو دەیشکێنێتو تایبەتمەندییە مادە هۆشبەرەکانی لێ دەسەنێتەوە.
هاوکات بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ ، ژمارەی ئەوکەسانەی لەماوەی ئەمساڵدا لەدۆسیەی ماددە هۆشبەرەکاندا دەستگیرکراونو سزایان بەسەردا سەپێنراوە گەیشتۆته نزیکەی 12 هەزار تۆمەتبار.
بابهتی پهیوهندیدار