تەقە لە بنکەى پۆلیسى تاسڵوجە کرا و بریندار هەیە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقە لە بنکەى پۆلیسى تاسڵوجە کرا و چەند پۆلیسێک بریندار بون، بەپێى زانیارییەکان هێرشکەرەکان جلى مەدەنیان لەبەردا بوە و کێشەکەش لەسەر ئۆتۆمبێلێک بوە.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌ چونه‌ته‌ بنه‌كه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌ بە مەبەستی بینینی ئۆتۆمبێلێکیان کە پێشتر توشی روداوێكی هاتوچۆ بوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و له‌ بنكه‌كه‌دا هێڵراوه‌ته‌وه‌ و چەکدارەکان هەوڵیانداوە بەزۆر ئۆتۆمبێلەکەیان ببنەوە و لەلایەن بنکەکەوە رێگرییان لێکراوە.

 بە گوێرەی زانیارییەکان کە دواى ئەو رێگرییە، ئەو چوار کەسە کە چەکیان پێبوە بە ئاڕاستەى بنکەکە تەقەیان کردوە و دواتر تەقەکانیان روبەڕوى پۆلیسى بنکەکە کردوە، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بون و فیشەک بەر قاچیان کەوتوە.

هاوکات تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر ڕوداوەکە بڵاونەکردۆتەوەو شێوازى روداوەکە دیارنییە و پەراوى لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار