مەسعود بارزانی:" پێویستە پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن"

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بارەگای بارزانی سەبارەت بە دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا داوا دەکات "ڕێگە بەوە بدرێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن".

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی تێڕوانینی مەسعود بارزانی لەسەر میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوەو دەڵێت، " پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت."

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بارزانی دەشڵێت، "

پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ژمارەیەك لە حزبەكانی پێكهاتەی توركمان‌ و مەسیحی لە هەولێر ڕایانگەیاند، ئەگەر بێتو دادگای فیدراڵی شێوازی هەڵبژاردنەكەی كوردستان بكات بە فرەبازنەیی‌ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

رۆژی 3ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵی دواین دانیشتنی  لەسەر سكاڵاكەی یەكێتیی بەڕێوەبرد، لەم دانیشتنەدا دادگای فیدراڵی داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد، بۆچونی خۆی بخاتەڕوو لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی فرە بازنەیی بەڕێوەچوو، كورسییەكانی پەرلەمان چۆن بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەشدەبن و هێشتا بڕیاری کۆتای نەدراوە کە ئایا لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە بەڕێوە دەچێت بە چ میکانیزمێک کورسی پێکهاتەکان دابەشدەکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیێندراویێك لە بارەگای بارزانییەوە

سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی  بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.

بارەگای بارزانی

10ی كانوونی یەكەمی 2023

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار