پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە.
پەرلەمانی عیڕاق کارنامەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی خۆی بڵاوکردووەتەوە بۆ رۆژی چوارشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2023 کە تایبەتە بە کۆبوونەوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
دادگای فیدڕاڵی مانگێک لەمەوبەر بڕیاریدا بە کۆتایهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەسەر داوایەکی لەیس دلێمی و بەمەش لە سەرۆکی پەرلەمان دوورخرایەوە.
بابهتی پهیوهندیدار