کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست ئەنجام دەدرێت

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی گشتیدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک بدات بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی بەپەلە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری چەند دیپلۆماتکارێکەوە رایگەیاندووە کە ئەگەری زۆرە سبەی سێشەممە کۆبونەوەی گشتی 193 ئەندامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی بەپەلە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل.

ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە رۆژی هەیینی رابردوو ئەمریکا وەک تاکە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆی لەسەر پرۆژەیاسایەکدا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست کە دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنابوو. 

بەهۆی ئەو ڤیتۆیەوە ئەمریکا رووبەرووی رەخنەیەکی بەرفراوان بووەتەوە لەلایەن چەندین وڵات و رێکخراوی مرۆیی و مەدەنییەوە. 

زیاتر لە دوو مانگە جەنگ بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، نزیک دەبێتەوە لە 18 هەزار کەس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار