بەشێک لە پارەکەی بەغدا گەیشت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند 250 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەڵیت، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق." 

ئەم بڕە بەشێکە لە 700 ملیار دیناری گوژمەی سێیەمی قەرزی بەغدا بۆ حکومەتی هەرێم کە بۆ مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار