گۆڕان: دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی دەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خولی سێیەمی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکە دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2023 ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بە پشت بەستن بە دوایین کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی کە لە ناوەراستی مانگی رابردوو ئەنجامدرا سەبارەت بە خولی سێیەمی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن وەک یەکەم هەنگاو لە دەستپێکی پرۆسەکە "رادەگەیەنین ئەمڕۆ سێشەممە دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە."

تا ئێستا فەرمی هیچ کەسێک خۆی بۆ رێکخەری گشتی نەپاڵاوتووە، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەریەک لە شەماڵ عەبدولوەفا، دانا ئەحمەد مەجید، ئاوات شێخ جەناب، جەلال جەوهەر و مستەفای سەید قادر خۆیان وەک کاندید دەپاڵێون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار