دادگای فیدڕاڵی سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی رەتکردەوە
.jpg) 
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا سکاڵایەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەتبکاتەوە و هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
سکاڵاکە لەلایەن نەجات حەسەن، کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکەوە تۆمار کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵیی بڕیاریدا کە ئەو سکاڵایە رەتبکاتەوە و هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
لە سکاڵاکەدا هاتبوو کە دادگای فیدراڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دوابخات کە بڕیارە رۆژی 18ی مانگ بەرێوەبچێت.
 
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                 
  
                         
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                         
                         
                        
