سوپای تورکیا بۆردومانی سنوری ئامێدی کرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی بڵاڤە و گوهەرزێی لە سنوری ئامێدی بە خەستی بوردومانکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2023 لە دەوروبەری کاتژمێر 1:00ی دوانیوەرۆ فرۆکەکانی تورکیا بەدووری چەند سەد مەترێک گوندی بڵاڤەیان لە سنوری قەزای ئامێدی بوردومانکرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە، بۆردومانەکە زۆر نزیکی گوندەکە بووە و یەکەمجارە نزیک خانووەکانی گوندەکە بوردومان دەکرێت.
تا ئێستا زیانەکان دیارنین چونکە لەترسی دووبارە بۆردومانکردن هیچ کەسێک ناتوانێت بچێتە ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە.
هەر بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا سنوری گوندی گوهەرزێیان لە ئامێدی بۆردومان کرد.
هاوکات بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای توركیا چووەتە ناو گوندی هێشمە لە ناوچەی بەرمیزە لە سنوری برادۆست و سەربازەكان دانیشتووانی گوندەكەیان راگرتووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن.
