ڕۆژئاوا پێش هەرێمی كوردستان بوو بە خاوەنی دەستوور

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای سێ ساڵ لە گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكان، ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان پڕۆژەی دەستووری پەسەندكرد.

ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان لە رەققە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەشنوسی دەستوور كۆبووەوە، دوای گفتوگۆكردنیش لەسەر سەرجەم برگە و ماددەكانی، بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانان پڕۆژەی دەستوورەكە پەسەندكرا.

بەگوێرەی دەستورەكە ھەرێمێك بەناوی "ھەرێمی باكور و رۆژھەڵاتی سوریا" پێكدەھێندرێت، ئەو ھەرێمەش ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەبێت.

رۆژی هەشتی ئەم مانگەش لیژنەی نوسینەوەی دەستوور كە لە ١٥٨ ئەندام پێكھاتبوو، پێشنیازی چین و توێژەكانی لە چوارچێوەی رەشنوسی دەستووردا پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجومەنی یاسادانانی كرد بۆ پەسەندكردنی كۆتایی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار