ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیاتر لە 69 ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم تەرخان كرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە بڕی زیاتر لە 69 ملیار دینار لەبودجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ هەڵبژاردنەكانی شوباتی داهاتووی هەرێمی كوردستان خەرج بكات.
بەپێی بڕیارەكە بڕی 43 ملیار و 769 ملیۆن دینار لەچوارچێوەی بودجەی عێراق بۆ كۆمسیۆن خەرج كراوە كە لەبنەڕەتدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بووەو دەخرێتە خزمەتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانەوە، هەروەها 25 ملیار و 460 ملیۆن دیناریش وەك پارەی یەدەگ بۆ خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەو پارەیەش لەپشكی 2023 ی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی عێراق دەبڕدرێت.

بابهتی پهیوهندیدار