هەسەدە سەکۆی هەڵدانی ئەو مووشەکانە دەدۆزێتەوە کە بۆردومانی بنکەیەکی هاوپەیمانانی کردبوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند سەکۆی هەڵدانی ئەو مووشەکانەیان دۆزیوەتەوە کە بۆردومانی بنکەیەکی هاوپەیمانانی کردبوو.
هەسەدە دەڵێت کە سەکۆی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکانیان لە گوندەواری شارۆچکەی شەدادی باشووری حەسەکە لە رۆژئاوای كوردستان دۆزیوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیاندا توانیویانە سەکۆی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکان لە نزیک گوندی عەدلە لە باشووری شارۆچکەی شەدادی بدۆزنەوە دوای ئەوەی دوێنێ ، پێنج گولـلە هاوەن لە شارۆچکەی شەدادی لە باشووری گوندەواری حەسەکە و دەوروبەری بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەوتە خوارەوە.

بابهتی پهیوهندیدار