نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە پەسەند کرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کۆبونەوەى گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بە زۆرینە دەنگ بڕیارى ئاگربەستى مرۆیی لە غەزە پەسەندکرا.
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩٣ وڵات پێکھاتووە و ١٥٣ وڵاتیان دەنگیاندا بە راگرتنی شەڕ لە غەززە، بڕیارنامەکە فشارەکان لەسەر ئیسرائیل و واشنتۆن زیاد دەکات، بەڵام نابێتە بڕیاری یەکلاکەرەوە و دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەوەی بڕیاری رەسمی لەبارە بدات.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە؛ لە کۆبونەوەکەى نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت لە ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە 153 وڵات بە بەڵێ دەنگیاندا، 10 وڵات بە نەخێر كە ئەمەریكا و ئیسرائیل دو دیارترین وڵات بون و 23 وڵاتیش دەنگیان نەدا.
لە بڕیارەکەى درەنگانى شەوى رابردوى نەتەوەیەکگرتووەکاندا داواى ئاگربەست و پابەندبونى هەمو لایەنەکان دەکات بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستڕاگەیشتن بە بارمتەکان و ئازادکردنیان بەبێ مەرج.
لەم پەیوەندەدا عیزەت رشق، بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە. داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشاری زیاتر بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ پابەندبوون بەو بڕیارنامەیە.
نەتەوەیەكگرتوەكان دۆخی ئێستای غەززە بە "دۆزەخی سەر زەوی" ناودەبات و داواش دەكات چی زوە ئاگربەستی مرۆیی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
