تەرمی دوو هاوڵاتی لە پارکێکی دهۆک دۆزرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمێک پێش ئێستا لەنزیک پارکی دڵشاد محمەد سەعید لەسەنتەری دهۆک ، شەڕە تەقە روویداو بەو هۆیەوە دوو هاوڵاتی کوژران کە هەردوکیان خەڵکی شاری دهۆکن.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پولیسی دهۆک بە هاوڵاتی  وت:کاتژمێر9 و50 خولەکی ئەمرۆ لەنزیک پارکی دڵشاد محەمەد سەعید لەسەنتەری دهۆک، بەهۆی روداوێکی تەقەکردن دوو هاوڵاتی کە خەڵکی دهۆکن کۆژران".

وتیشی ، "ئەو دوو هاوڵاتیە هەردووکیان دەمانچەیان پێبووە،وهەردوکیان تەقەیان لەیەکتر کردوە و ته‌رمی یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و ته‌رمه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوه‌."

هێمن سلێمان باسی لەوەشکرد: " ئەو دوو هاوڵاتییە لە شەستەکانی تەمەنیانان وبە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان خزمی یەکترن،و دیارە پێشتر کێشەیان لەگەڵ یەکتر هەبووە بوویە تەقەیان لەیەکتر کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد لێکۆڵینەوەکان لە ڕوداوەکە بەردەوامە و"ئەم زانیارییانە بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکانە هێشتا دەرئەنجامی تەواوی روداوەکە بەدەستمان نەگەیشتووە".

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی ژمارەیەک شاهێدحاڵ لە شوێنی ڕوداوەکە کوژراوەکان "ئەوەی لەسەر زەوی کەوتبوو، گولە لە سەری درابوو و یەکێکی دیکەش شۆفێر بوو و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژرابوو".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە تەرمی دوو هاوڵاتییەكە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك-ئەپ بوە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەش تابلۆی دهۆك بوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار