عوسمانى حاجى مه‌حمود: تەمەنی هێزو لایەنە سیاسیەکان کاتی‌و کورتن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عوسمانى حاجى مه‌حمود له‌په‌یامێكدا داوا لە دانیشتوانى كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ده‌كات به‌شداریى ده‌نگدان بكه‌ن.

عوسمانى حاجى مه‌حمود سیاسەتمەداری دیاری هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا بۆ دانیشتوانى كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانى دیكه‌، داوا دەکات هاوڵاتیان بەشداری دەنگدان بکەن و دەشڵێت،"سەرەڕای بونی ناعەدالەتی و گەندەڵی و سەروەرنەبونی یاسا وکەموکورتیە کانیتر، سەرەرای بونی هەر تێروانین و رەخنەیەك كە لەسەر دۆزی سیاسی و خراپی بژێوی كە هەمانە، داواکارم لە هەمو کوردستانیانی ئەو ناوچانە، ڕۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن".

لە پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە، "بەشداریكردن و دەنگدانی ئێوە سەنگی كورد لەوناوچانە بەهێزتر و پایەدارتر دەكات، بۆیە بۆهەموان ئەوە گرنگە كە پرسی نیشتمان و نەتەوەیمان لەو ناوچانە لەپێش هەر شتێكی ترەوەیە و پێویستە نیشتمان و نەتەوە تێكەڵ بەپرسە سیاسی و حزببییەكان نەكرێن و بون و مانەوەیان لامان جێگیر و بەردەوام بن، دیارە تەمەنی هێز و لایەنە سیاسیەکانیش کاتی و کورتن."

دەقی  پەیامەکەی  عوسمانی حاجی مەحمود:

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، كوردانی دانیشتوی كەركوك وناوچە دابرێنراوەكان، هەمووتان دەزانن کێشەی کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بابەتێکی مێژویی نیشتمانی و نەتەوەییە و ئەرکی هەمو تاکێکی کوردستانییە، بەگرنگی و گیانی نەتەوەییەوە لەسەر ئەو پرسە هەڵوێست وەربگرین، لە هەوڵدان و خەباتکردن بەردەوامبین بۆ یەكلاکردنەوەی چارەنوسی ئەو ناوچانە، بۆیە سەرەڕای بونی ناعەدالەتی و گەندەڵی و سەروەرنەبونی یاسا وکەموکورتیە کانیتر، سەرەرای بونی هەر تێروانین و رەخنەیەك كە لەسەر دۆزی سیاسی و خراپی بژێوی كە هەمانە، داواکارم لە هەمو کوردستانیانی ئەو ناوچانە، ڕۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن، چونكە بەشداریكردن و دەنگدانی ئێوە سەنگی كورد لەوناوچانە بەهێزتر و پایەدارتر دەكات، بۆیە بۆهەموان ئەوە گرنگە كە پرسی نیشتمان و نەتەوەیمان لەو ناوچانە لەپێش هەر شتێكی ترەوەیە و پێویستە نیشتمان و نەتەوە تێكەڵ بەپرسە سیاسی و حزببییەكان نەكرێن و بون و مانەوەیان لامان جێگیر و بەردەوام بن، دیارە تەمەنی هێز و لایەنە سیاسیەکانیش کاتی و کورتن.

عوسمانی حاجی مەحمود

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار