عێراق دهستگیركردنی بهشێك له هێرشكارانی سهر باڵیۆزخانهی ئهمریكای راگهیاند
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، توانرا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت، کە رۆژی 7ـی کانوونی یەکەمی 2023، هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بەشێکیان دەستگیرکران.
یهحیا رهسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، "ئەو هێرشەی لە 7ی کانونی دوەمی 2023 رویدا و باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەشێک لە باڵەخانە حکومییەکانی کردە ئامانج، هێرشێکە بۆ سەر ئاسایش و سەروەری عێراق، ئەم جۆرە هێرشانە تەحەمول ناکرێت و قبوڵ ناکرێت".
وتیشی،""دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردوه بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە و وەک زانیارییە سەرەتاییەکان دەریانخستوە بەشێکیان پەیوەندییان بە بەشێک لە دەزگا ئەمنییەکانەوە هەیە".
ئەوەشی ڕونکردەوە، هەروەها دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری لێکۆڵینەوە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردن، ژمارەیەکیان لێ دەستگیرکران. راشیگەیاند، هەوڵەکان تائێستا بەردەوامن بۆ گەیشتن بە هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداربوون لەم هێرشەدا.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دهڵێت، "لایەنە ئهمنییهكان سەرکەوتو بون لە دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە هاوکاری تاوانبارانیان کردوە و پاڵپشتی لۆجستییان بۆ دابین کردوە بۆ ئەوەی هێرشهكان ئهنجامبدهن و ئەوانیش دەستبەسەرکران".
ئەمەش لە کاتێکدایە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی رابردوو، سوودانی دڵنیایی دایە بلینکن لە پابەندبوونی عێراق بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتەکان و راوێژکارەکان، هاوکات جەختی لەسەر توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە بەدواداچوونی ئەنجامدەرانی هێرشەکان بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتەکان، بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێکی دەرەکی.
ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا زیادیکردووە. بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا تائێستا 89 جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا.