وەزارەتی دارایی قسەکانی بەڕێوبەری گشتی پێشوی باجەکان و خانوبەرە بە "درۆی شاخدار ناودەبات"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى بەڕێوەبەری گشتیی پێشوی باجەكان‌و خانوبەرەی میری ده‌داته‌وه‌و وته‌كانى به‌"ناپاكى‌و درۆى شاخدار ناوده‌بات"

زانیار محەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی پێشوی باجەکان و خانوبەری هەرێم دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكدا بە دەنگی ئەمریکا-ی ڕاگەیاندبوو، "لە ماوەی رابردو داهاتی باج 800 ملیار دیناربو، بەڵام بۆ بەغدایان دەنوسی 200 ملیار دینارە، ئەو باجەی ئێستا بۆ هاوڵاتیان دانراوە لەگەڵ دۆخی ژیانیاندا ناگونجێت، لە بەرامبەردا جێگری بەرێوەبەری باجی ئێستای هەرێم دەڵێت، سەپاندنی باجەکانی ئێستا بەپێی یاسا کراوە و لەلایەن بەغداوە دیاری کراوە نەک هەرێم".

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت: ناوبراو خۆی کێشەیی یاسایی هەبووەو لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کەیسەکەی ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی هەولێر بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی کراوە.

ئه‌وه‌شی خستۆتە ڕوو، "وروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتە هەستیارەدا و بەلاڕێدابردن و چەواشەكردنی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی، ئامانجێکی خراپی هەیە و دەیەوێت زیان بە پرسی ڕونی و شەفافییەت بگەیەنێت و هەماهەنگییە داراییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لە زیانی خەڵکدا بەرەو خراپی بڕۆن، بەم هۆیەوە بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێكاری یاسایی توند لە دژی پڕوپاگەندەکار بگرینە بەر".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار