هاتوچۆی سلێمانی: ئەو مۆڵەتە شۆفێرییە نێودەوڵەتییانەی کۆمپانیاکانی گەشتیاری دروستی دەکەن ساختەیە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لێپرسراوی بەشی مۆڵەت لەهاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، ئەوان ئاگادارن کە چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاریی‌و تیکت فرۆشتن، هەستاون بەدەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ئەوکەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، ده‌شڵێت، "ئەو مۆڵەتە ساختەیەو لەهیچ شوێنیک کاری پێناکرێت".
عه‌قید شیلان عوسمان لێپرسراوی به‌شی مۆڵه‌ت له هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "ئه‌وان ئاگادارن كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری و تیكت فرۆشتن، هه‌ستاون به‌ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و مۆڵه‌ته ساخته‌یه و له‌هیچ شوێنێك كاری پێناكرێت".
لەئێستادا بەشێک لەکۆمپانیا گەشتیارییەکان بانگەشەی ئەوەدەکەن کە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەدەنە گەشتیار، بەڵام ئەو مۆڵەتە ساختەیەو لەفڕۆکەخانەکان دەستیبەسەردادەگیرێت، جگەلەوەی هەندێک لەو هاوڵاتیانە لەدەرەوەی وڵات بەکاریانهێناوەو توشی گرفت بون، بەگوێرەی بەدواداچونێکی ترافیک ئێف ئێم ئەو مۆڵەتانە ڕێگە پێدراونییە.
وتیشی، "ئه‌وان وه‌ك هاتوچۆ به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و بابه‌ته كردوه و به نوسراویش وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو ڕێگه له‌و كاره بگیرێت، چونكه ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له هاتوچۆكان بێت به‌ماوه‌ی كاتژمێرێكیش هاوڵاتی ده‌توانێت مۆڵه‌ته‌كه‌ی بكاته نێوده‌وڵه‌تی."
هاوکات ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند ، "ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار ئاگاداری ئەو بابەتەنین‌و تائێستا هیچ کەسێک سکاڵای نەبوە لەسەر ئەو بابەتە، ئێمە داواکارین هەرکەسێک بەڵگەی هەیە بێنێریت بۆمان تاوەکو بەدواداچونی وردی بۆ بکەین".
