دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ماڵپەڕە سێكسیەكان بڕیاریدا
 
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاریدا ماڵپەڕە سێكسیەكان لەسەرتاسەری عێراق قەدەغە بكرێن.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی ماڵپەڕە سێكسییەكانی لە عێراق دەركرد و وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق و سەرۆكایەتیی دەستەی راگەیاندن ئاگادار دەكاتەوە لە جێبەجێ كردنی بڕیارەكە. 
 بڕیارەكە لەسەر سكاڵایەكی باسم خەزعەل خەشان، پەرلەمانتاری عێراق بووە و  تێیدا بڕیاری راگرتنی ئەو ماڵپەڕانە دراوە كە سێكسین، لە راگەیەندراوەكەی دادگەی فیدراڵیدا هاتووە: بەپێی مادەی 39 لە دەسەڵاتی ناوخۆیی دادگەی فیدراڵیی باڵا بە ژمارە 1 ـی ساڵی 2022، وەزیری پەیوەندییەكان و سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان پابەند دەكەن بەجێبەجێ كردنی بڕیاری راگرتنی سەرجەم ماڵپەڕە سێسكییەكان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق. 
 
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                 
  
                         
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                         
                         
                        
