لەهێرشێكدا لەئێران 12 پۆلیس كوژران
 
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، 12 پۆلیس کوژران، میدیاکانی ئێران "جەیشولعەدل" بە هێرشەكە تۆمەتبار دەكەن.
 
ئەمڕۆ هەینی، 15-12-2023، عەلیرەزا مەرحەمەتی، جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوجستان بۆ کاروباری ئەمنی بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیسی راسک و بە هۆیەوە 12 کەس لە هێزەکانی پۆلیس کوژراون."
 
هاوكات ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی سیستان و بەلوجستان لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: "نیوەشەوی رابردوو لەلایەن تیرۆریستەکانەوە بەشێوەیەکی ناجوامێرانە هێرشکراوەتەوە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیس لە قەزای راسک."
 
بەگوێرەی میدیای ئێران، گرووپی جەیشولعەدل، کە گرووپێکی چەکداری بەلوجەکانە، بەرپرسیاریێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                     
  
                         
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                         
                         
                        
