بانگەشە كۆتایی هات و سبەینێ دەنگدانە

2 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی
كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ، ھەڵمەتی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتاییھات، سبەینێ شەممە دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە: لە كاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی ھەینییەوە بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی ھاتووە و ھەر کاندیدێک یاخو لایەنێک لە بانگەشە بەردەوام بێت، روبەڕووی سزا و رێکاری یاسایی دەبێتەوە. 
هاوكات بڕیارە سبەینێ لە كاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تا شەشی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارە و ھێزە ئەمنییەکان دەستپێبکات. 
لەلایەن خۆشیەوە ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش رایگەیاند: رۆژی شەممە نزیکەی ٢٧ ھەزار ئاوارە و ھێزی تایبەت لە سنوری سلێمانی دەنگدەدەن و تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە.  وتیشی ٢٠ بنکەیان لە سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان ئامادەکردووە. 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار