لەساڵی 2021 ەوە تائێستا نزیكەی 1500 تۆمەتبار لەهەرێم دەستگیرنەكراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2021 بەدواوە پێنج هەزار و 400 تۆمەتبار دەستگیركراون و 1422 تۆمەتبار دەستگیر نەكراون.
تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ژوری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت لە ساڵی 2021 دامەزراوە لەنێوان وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە، ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكان.
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم وتیشی: تا كاتی دانەمەزراندنی ئەم ژوورە پێنج هەزار و 920 تۆمەتبار چەندین ساڵ فەرمانی گرتنیان هەبوو نەگیرابوون، لەو ژمارەیە تەنها 1422 تۆمەتبار ماوە دەستگیر بكرێن، پۆلیسی هەولێر تەنها 582 تۆمەتباری ماوە دەستگیری بكات.
بەوتەی تاریق ئەحمەد "لە سلێمانی 681 تۆمەتبار ماون، لە دهۆك 13 تۆمەتبار ماون، لە هەڵەبجە 13 تۆمەتبار ماون، لە سۆران 50 تۆمەتبار ماون، لە گەرمیان 43 تۆمەتبار ماون، لە زاخۆ 9 تۆمەتبار ماون، لە ئاكرێ 4 تۆمەتبار ماون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار