گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەحمەد هۆشیار، بەرێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند گەشتەکانی فرۆکەخانەکە بەهۆی کەمی ئاستی بینین لەئەنجامی دروستبوونی تەمێکی زۆر راگیراون و کاتی دەستپێکردنەوەشیان نادیارە.
ئەحمەد هۆشیار دەڵێت، لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەیینی سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیراون بەهۆی ئەو کەشە ناسەقامگیرەی دروستبووە و تەم ئاسمانی شاری هەولێری داپۆشیووە.
بەرێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر باس لەوەش دەکات، کاتی دەستپیکردنەوەی گەشتەکان دیار نییە و هیچ وادەیەکی بۆ دیارینەکراوە، بەڵام لە حاڵەتی کەمبوونەوەی تەمەکە و ئاساییبوونەوەی مەودای بینین گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
راگرنتی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دوای ئەوە دێت کە تەمێکی زۆر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دروستبووە و کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە هەندێک ناوچە ئاستی بینین بۆ 200 مەتر کەمبووەتەوە.
