لە سێ روداوی هاتۆچوودا لە دهۆک 10 کەس برینداربوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە سێ روداوی جیای هاتوچۆدا لە سنوری پارێزگای دهۆک، کە دوانیان لە قەزای سێمێل و ئەوی تریش لە قەزای ئامێدی رویدا، 10 کەس برینداربوون.

دەوروبەری کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو هەیینی لەسەر رێگای گشتی ئامێدی لە روداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون.

لەبارەی روداوەکەوە نەقیب کاوە محەمەد، لە راگەیاندنی هاتۆچووی ئامێدی بە هاوڵاتی راگەیاند، "روداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل و بەهۆی روداوەکەوە چوار کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانه کراون."

هاوکات لەسەر شەقامی سەرەکی لە کۆمەڵگای شاریای سەر بەقەزای سێمێل بەهۆی روداوێکی هاتۆچوۆوە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل پێنج کەس برینداربوون.

هەر لە قەزای سێمیل لەسەر رێگای جەمبور  بارهەڵگرێکی پڕ لە گەنم وەرگەڕا  و بەوهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار