سوپای ئیسرائیل: سێ بارمتەمان بە هەڵە کوشت

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند سێ بارمتەیان بە "هەڵە" لە غەززە کوشتووە و بەرپرسیارییەتی تەواو هەڵدەگرن، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەکرێت. 

دانیاڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئسیرائیل رایگەیاند، سەربازانی ئیسرائیل لە باکوری شارۆچکەی شیجایە لە غەززە سێ بارمتەی ئیسرائیلییان کوشتووە دوای ئەوەی کە بە هەڵە وەك "هەڕەشە" لێیان تێگەشتوون.

هەگاری باسی لەوەشکرد کە سوپای وڵاتەکە بەرپرسیارییەتی تەواوەتی روداوەکە هەڵدەگرێت و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت روداوەکە لەکاتێکدا بووە کە چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لەکاتی گەڕان و پشکنیندا "گومانیان بۆ دروستبووە لەسەر ناسنامەی" ئەو بارمتانەی و بە "هەڕەشە" هەژمار کراون. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئیسرائیل لە جەنگی غەززە ئازادکردنی تەواوی بارمتەکانی دەست حەماسە. 

تا ئێستا بەهۆی رێککەوتنی هەردوولاوە، 110 بارمتە ئازادکراون لەبەرامبەر ئازادکردنی 180 زیندانی فەڵەستینی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار