له عێراق هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، له ناوچه‌ی سه‌در به نارنجۆكی ده‌نگی هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیا ناوخۆییەکان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 16-12-2023، لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە ناوچەی سەدری بەغدا، شۆفێرێکی توکتوک بە نارنجۆکی دەنگی هێرشیکردوەتە سەر بنکەی "کادحین".
سه‌رچاوه‌یه‌كى هێزه ئه‌منیه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه نارنجۆكیه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یداوه‌و وتویه‌تى، "نارنجۆكه‌كه ده‌نگى بوه‌و هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردوو لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان خۆپیشاندانیان كرد و بایكۆتی پرۆسه‌كه‌یان راگه‌یاند.
18ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئەمڕۆ 18ى 12ى 2023 دەنگدانی تایبەت له‌كاتژمێر 7ى به‌یانیه‌وه ده‌ستى پێكردوه‌و بڕیاروایه تاوه‌كو کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوامبێت.