ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هەرێم بۆ حەجی ئه‌مساڵ رادەگەیەندرێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ناوی زیاتر چوار هەزار حاجی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ رادەگەیەندرێت.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەمساڵ 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردوە و ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ ناوه‌كانیان ده‌كرێت و ناوی زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ راده‌گه‌یه‌نرێت.
وتیشی: "ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە لە ساڵی داهاتوو پێشکەشکردنی ناوی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆنلاین".
جگە لەو کەسانەی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەشکردووە، پێشتر ژمارەیەکی دیکە لە ساڵانی پێشتر ناوی خۆیان تۆمار کردبوو، کە بەهۆی کۆرۆناوە لە ساڵی 2019 نەیانتوانی حەج بکەن، ئێستا کۆی گشتی پێشکەشکارانی پرۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان 121 هەزار کەسە.
لە رێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەسەر شاشە ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لە تیروپشک بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناویان دەرچووە.
