نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت كۆبوونه‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هیوادارن له قۆناغی داهاتوودا بره‌وی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بدرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دۆخى سياسى و ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كردوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیی به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی پاراستنی ئاسایشی پرۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ماده‌ی سه‌د و چل".
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنی هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان هه‌ڵسه‌نگاند.
"دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو." ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
