لیستی ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2024 راگه‌یه‌ندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵآتی

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لیستی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2024 بڵاوكردەوە.

شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەمساڵ 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردوە  و ناوی زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ راده‌گه‌یه‌نرێت.

وتیشی: "ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە  لە ساڵی داهاتوو پێشکەشکردنی ناوی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆنلاین".

جگە لەو کەسانەی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەشکردووە، پێشتر ژمارەیەکی دیکە لە ساڵانی پێشتر ناوی خۆیان تۆمار کردبوو، کە بەهۆی کۆرۆناوە لە ساڵی 2019 نەیانتوانی حەج بکەن، ئێستا کۆی گشتی پێشکەشکارانی پرۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان 121 هەزار کەس.

لەم لینکە لیستی ناوی حاجیانی ٢٠٢٤ بخوێنەرەوە: لیستی ناوی حاجیان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار