مەسعود بارزانی: ئاڵاکەمان رەمزی بەرخودان و بروابەخۆبوونی گەلەکەمانە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاڵاکەمان رەمزی براوابەخۆبوونی گەلەکەمانە.

لە پەیامەکەیدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دەڵێت، "ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە." 

17ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستنیشانکراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی 2004

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان مێژووەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 22ی کانونی دووەمی 1946. لە رێوڕەسمی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد بۆ یەكەمجار بەفەرمی ئاڵای کوردستان هەڵدرا، بوو بە رەمزی كۆماری كوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار