بۆرییەکی ئاو لە دهۆک شکا؛ بەرێوبەری ئاوی دهۆک داوا لە هاوڵاتییان دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی شکانی بۆرییەکی 36ی ئینجی زیاتر لە 10 گەرەکی ناو سەنتەری شاری دهۆک ئاویان پێنادرێت تا بۆرییەکە چاکدەکرێتەوە و بەرێوبەری گشتی ئاوی دهۆکیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات زۆر ئاو بەفیڕۆ نەدەن تا بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە.
کێشەی ئاوی گەرەکەکان لە هێڵی سەرەکی سێمێل-گرێ باسێ دروستبووە کە بەهۆی شکانی ئەو هێڵەوە گەڕەکەکان بێ ئاودەبن. ئەوانەی تووشی کەم ئاوی دەبن 13 گەڕەکی ناو دهۆکن.
ڤەگیر ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی ئاوی دهۆک سەبارەت بەوەی کەی بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە بە هاوڵاتی راگەیاند، "تیمەکانمان سەرقاڵی چاککرنەوەی بۆرییەکەن، جارێ نازانین کەی تەواو دەبێت."
بەرێوبەری گشتی ئاوی دهۆک وتیشی، "هاوڵاتیانی خۆمان لەو گەڕەکانە ئاگادار دەکەینەوه کەوا ئابوری لە ئاودا بکەن تا بۆرییەکە چاکدەکرێتەوە و کێشەکە چارەسەر دەکرێت."

بابهتی پهیوهندیدار