ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە بژاردەکانی وەڵامدانەوەی حوسییەکان دەکات
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆژنامەیه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات كه ئیدارەی بایدن تاوتوێی بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی حوسییەکان دەکەن، ئەمە لەکاتێکدا هێرشی درۆن و موشەکیی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە رێڕەوە ئاوییەکان زیادیکردووە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رۆژنامه‌ی پۆلیتیکۆ بڵاویكرده‌وه: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هه‌وڵی راگرتتنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی پشتگیركردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حوسییه‌كان لە دو رۆژی رابردودا پنتاگۆن کەشتیی فڕۆکە هەڵگری (USS) بۆ کەنداوی عەدەن لە کەناراوەکانی یەمەن گواستوەتەوە.
وەک لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە سوپا بژاردەکانی داوەتە فەرماندەکان بۆ هێرشكردنە سەر حوسییەکان و چاوەڕوانی فەرمانی سەرووی خۆیان دەکەن هاوکات ئیدارەی بایدن لە ترسی کاردانەوەی ئێران خۆی لە هێرشی سەر حوسییەکان بەدوورگرتووە کە ناوە ناوە کەشتیی بازرگانی دەکەنە ئامانج.
پۆلۆتیکۆ دەڵێت، "به‌هۆی زیادبونی هێرشە سه‌ربازییه‌كانی حوسییه‌كان لە چەند رۆژی رابردودا ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه به‌رپرسه پله باڵاكانی ئاسایشی نیشتمانی بیركردنه‌وه‌یان بگۆڕیت و هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن دژی حوسییه‌كان."
هێرشی حوسییەکان کاریگەریی گەورەی بەسەر رێڕەوی بازرگانیی دەریاییەوە هەیە؛ رۆژی هەینی کۆمپانیای مایرسک کە گەورەترین کۆمپانیایە لە رێگەی دەریاوە کاڵا هەناردە دەکات، هەناردەکردنی لە رێگەی بابول مەندەب وەستاند کە رێڕەوێکی گرنگی بازرگانییە لەنێوان دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
شەڕی ئیسرائیل و حەماس 70 رۆژی تێپەڕاندووە و تاوەکو نزیکەی 19 هەزار فەڵەستینی کوژراون، ئەمەش دوای ئەوەی 7ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل هاوکات لەم پەیوەندەدا بڕیارە ئەم هەفتەیە هەریەک لە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و چارلس بڕاون، سوپاسالاری ئەمریکا سەردانی تەل ئەڤیڤ بکەن و سەردانەکە بۆ رازیکردنی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سنووورداربکات لە ترسی تەشەنەسەندنی و بڵاوبوونەوەی بەسەر ناوچەکەدا.