گولجان کاچماز: زمانی کوردی هێڵی سوورە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیادا دژی قەدەغەی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندن ڕایگەیاند؛" زمانی دایکی ئێمە کوردییە و هێڵی سوورە لەلامان."
گولجان کاچماز پەرلەمانتاری ژنی شاری وانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان، لە بارەی بودجەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خزمەتی کۆمەڵایەتیی و خێزان لەسەر قەدەغەی زمانی کوردی هاتە دەنگ.
ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوەی سڵآوی نارد بۆ زیندانیانی سیاسی وڵاتەکە لە بارەی چالاکیی مانگرتنی زیندانیان وتی ،"سڵاو دەنێرم بۆ زیندانییانی سیاسیی و ناڕەزایەتیی نیشاندا لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە هەموو زیندانەکاندا چالاکی مانگرتن لە خواردن دەتیپێکردووە."
هاوکات گولجان کاچماز لە کۆتایی وتەکانیدا بە کوردی قسەیکرد و وتی: “هەموو کەسێک بە زمانی خۆی قسە دەکات و زمانی ئێمەش کوردییە، زمانی کوردی هێڵی سوورە لای ئێمە” دەمودەست پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە و ئیی پارتی هاتنە دەنگ و ناڕەزایەتییان نیشاندا لەو کاتەدا گولجان کاچماز بەمشێوەیە وەڵامی دانەوە ” بانگی کارمەندانی وەرگێڕ بکەن”.
