سودانی: هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەرکێکی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزی
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەرکێکی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزی و داوای لە هاوڵاتتیانی عێراقی کرد بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن تا بتوانن ئەو کەسە هەڵبژێرن کە "باشترین و شیاوترین تایبه‌تمه‌ندی ده‌ستپاكی و دڵسۆزی تێدایه."
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2023، سودانی لە بنکەیەک لە بەغدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگیدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەرکێکی گرنگە بۆ جێبەجێكردنی لامەرکەزی لە عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان پایەیەكی گرنگی دەوڵەتن و پشتیوانی حكومەت دەبن لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە هاوڵاتیان کرد به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین و شیاوترین ئه‌و كه‌سه‌ی كه "تایبه‌تمه‌ندی ده‌ستپاكی و دڵسۆزی تێدایه"، تاوه‌كو ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كه نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاكان ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجامدا.
دوای 10 ساڵ ئەمە یەکەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت کە لە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.