سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان راگەیەندراو سێ سکاڵاش لە لایەن یەکێتییەوە تۆمارکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان لەبەغدا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدانی راگەیاندو ئاشکراشیکرد: زۆرترین بەشداری دەنگدان لەناوچە کوردستانییەکان بووە هاوکات یەکێتی  تائێستا سێ سکاڵای دژی پێشێلکارییەکانی ئەمڕۆی دەنگدان لە کۆمسیۆن تۆمارکردوە

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان لەبەغدا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمارنەکراوە و سندوقەکان بەرێگای زەمینی و ئاسمانی دەگوازنەوە و سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاند.

لەم پەیوەندەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان تائێستا سێ سکاڵای دژی پێشێلکارییەکانی ئەمڕۆی دەنگدان لە کۆمسیۆن تۆمارکردوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌مڕۆ به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن.

بەپێی سکاڵاکانی یەکێتی، لە بەشێکی زۆری گەڕەکە کوردییەکان بەشێک لەدەنگدەران نەیانتوانیوە دەنگەکانیان بدەن بەهۆی بونی کێشە لە پەنجەمۆرەکان یاخود بارکۆدەکان یان نەخوێندەنەوەی پەنجەمۆری هاوڵاتیان لەلایەن ئامێری دەنگدانەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو هاوکات کەمێک پێش ئێستا جیاکردنەوەى دەنگەکان لە ناوەندەکانى دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە دەستی پێکرد وبەپێی دوایین زانیاری کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگای کەرکووک گەیشووەتە نزیکەى ٧٠%.

هاوکات بڕیارە سبه‌ینێ‌ ئێواره‌ كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن رابگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار