وتەبێژی یەكێتی: كەركوكییەكان سەركەوتن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند دوای 18 ساڵ هەڵبژاردن لە كەركوك ئەنجامدراو كەركوكییەكان سەركەوتن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگ بوو، دوای 18 ساڵ هەڵبژاردن لە كەركوك ئەنجامدراو كەركوكییەكان سەركەوتن، بۆیە داوا لە خەڵكی شارەكە دەكەین بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانییەوە هێمنی و ئارامی بپارێزن."

وتیشی، "پارێزگاری خۆ سەپێنەری کەرکوک واتێگەیشتووە کە سەردەمی بەعسە وپێویستمان بە ئەنجوومەنێکی پارێزگای نوێ و چالاکە بۆ گۆڕینی ئەمە، هاوکات ئەنجامە بەراییەکانی باشن و بەهیواین ئەنجامە فەرمییەکان زیاد بکەن کەم نەکەن."

ئاماژەی بەوەشكرد هەموان پێكەوە ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕن و هیوای خواست بە ئاشتی و ئارامی گوزارشت لە سەركەوتنەكان بكرێت.

ئەمڕۆ دوشەممە هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو هاوکات کەمێک پێش ئێستا جیاکردنەوەى دەنگەکان لە ناوەندەکانى دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە دەستی پێکرد وبەپێی دوایین زانیاری کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگای کەرکووک گەیشووەتە نزیکەى ٧٠%.

هاوکات بڕیارە سبه‌ینێ‌ ئێواره‌ كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن رابگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار