سودانی: دیارترین شێوەی سەركەوتنی هەڵبژاردن لە كەركوك بوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو ئەوەش بەڵێنی کابینەکەی بوو کە بە گەلی عێراقی دابوو، دەشڵێت: کەرکووک هێمانى سەرکەوتنى هەڵبژاردنەکە بوو.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا لەدوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى پارێزگاكان سوپاسی كارمەندانی كۆمسیۆن و سەرجەمە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانیەکانى کرد لە باش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن.
ئەوەشی خستەڕو، نە هەمان شێوە سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی بنکەکانی دەنگدان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی عێراق دەکات، کە کێبڕکێکانیان لە ژێر سنوری یاسا و سیستمت هەڵبژاردن هێشتەوە.
دەشڵێت "هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان جێبەجێكردنی پابەندبوونی حكومەتە بە پلانی كابینەكەی، هەروەها هەنگاوێكی دیكەیە بەرەو لامەركەزی كارگێڕی و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و بەجێگەیاندنی ئیرادەیەك كە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دواكەوتووە".
هەروەها دەڵێت، دیارترین شێوەی سەركەوتنی هەڵبژاردن لە كەركوك بوو، كە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە نەكراوە.
