دوایین ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە تا ئێستا 145 هەزار دەنگ جیاکراوەتەوە لە کەرکوک، یەکێتی زۆرترین دەنگی هێناوە لەنێو حیزبە کوردییەکاندا بەرێژەی %43 و دواتریش پارتی دێت بەرێژەی %13.
تا ئێستا لە پارێزگای کەرکوک 145 هەزار دەنگ جیاکراوەتەوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان یەکێتی توانیویەتی 61 هەزار و 221 دەنگ بەدەستبهێنێت و پارتیش کۆی دەنگەکانی دەگاتە 17 هەزار و 864 دەنگ.
لە پارتە کوردییەکان لە کەرکوک، لەدوای پارتی نەوەی نوێ لە پلەی سێیەم دیت کە توانیویەتی نزیکەی دە هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، واتە بەرێژەی %7.
هەرچی هاوپیەمانییەتییەکەی کۆمەڵ و یەکگرتووشە، رێژەیەکی کەمیان لە دەنگەکان بەدەستهێناوە و تەنها %1.8ی دەنگەکانی کەرکوکیان مسۆگەر کردووە، واتە دوو هەزار و 500 دەنگ. هاوکات حزبی سۆسیالیستیش تا ئێستا 107 دەنگی کۆکردووەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار