مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی پشتگیرکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی ئێران بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا. 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی کە پیشنوێژی مزگەوتی جوار یار نەبییە لە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ورمێ سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە. 

رێکخراوەکە دەڵێت سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر ئیبراهیم سەلیمی بەتۆمەتی "پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و راگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی رابردوو" بووە.

پێشتر ئیبراهیم سەلیمی لە سەرەتایی ئەم ساڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دوای مانگێک بە دانانی بارمتەی 500 ملیۆن تمەن ئازادکرا.

ئەمە یەکمجار نییە کە مامۆستایی ئایینی لە پیرانشار سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت و پێشتریش چوار مامۆستایی ئایینی شارەکە بە 11 ساڵ زیدانی سزادران کە پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕیبوو و بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" دادگایی کرابوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار