کچەمۆدێل سانای مام یوسف لەسەر فرۆشتنی کاڵای جوانکاری بەسەرچوو دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەرچاوەیەک ئەمنی بە هاوڵاتی راگەیاند کچەمۆدێل سانای مام یوسف دەستگیرکراوە و لەئێستادا بەپێی فەرمانی دادوەر لە ئاسایشی سلێمانی راگیراوە بەهۆی فرۆشتنی کاڵای جوانکاری ماوەبەسەرچوو.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە سانای مام یوسف چوار بۆ پێنج رۆژە لە ئاسایشی سلێمانی راگیراوە لەسەر فرۆشتنی کاڵای جوانکاری ماوەبەسەرچوو و نەپاراستنی مافی کڕیاران لە گەیشتنیان بە کاڵای دروست کە بەپێی ماددەی 10 لە یاسای پاراستنی مافی بەکاربەر لە یاسای سزادانی عێراقی سزادەدرێت.

بەپێی ماددەکە هەر بازرگان و بەرهەمهێن و هاوردەکار و فرۆشیارێک "فرت و فیڵ و ساختەکاری و شاردنەوەی راستی دەربارەی ئەو ماددانە بخاتە ڕوو، ئەگەر هێز بەرامبەر لیژنەکانی چاودێری بەکار بهێنێت، یان رێگری بکات لە پشکنین، ئەگەر کەلوپەل و خزمەتگوزاری پێچەوانەی سیستم و ئادابی گشتی بەرهەمبهێنێت یان بفرۆشێت یان نماییشی بکات بۆ فرۆشتن یان رێکلامی بۆ بکات، فرۆشتن و بەرهەمهێنان و خستنەڕوو و رێکلامکردن بۆ هەر کاڵایەک کە لەنێو زەرفێکی بێ زانیاریدان یان مێژووی دروستکردن و بەسەرچوونی لەسەر نەنووسرابێت، ئەگەر مێژووی بەسەرچوون بگۆڕێت یان لاببات یان بیشارێتەوە یان بیشێوێنێت، ئەگەر کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو دووبارە لەنێو بەرگی دیکەدا بفرۆشێت و دووبارە بیخاتەوە نێو بەرگێکی نوێ بە مێژووێکی نوێوە" ئەوا کەسی تۆمەتبار بەندەکرێت کە ماوەکەی لە سێ مانگ کەمتر نەبێت یان پێبژاردن لە 100 هەزار دینارەوە بۆ ملیۆنێک یاخود هەردوو سزاکە دەیگرێتەوە.

سانای مام یوسف کچەمۆدێلیکی دیاری شاری سلێمانییەوە و خاوەنی ئارایشتگایەکە لە شارەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار