دەرۆزەکەرێکی عێراقی گیانی لەدەستدا و 500 ملیۆن دینار لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژنە دەرۆزەکەرێکی عێراقی لە دوای مردنی پارەکانی دۆزرایەوە و دەرکەوت خاوەنی زیاتر لە نیو ملیار دینارە، ئەو ژنە له‌ ناوچه‌ى حۆریه‌ له‌ به‌غدا دەژیا.

لەدوای ئەوەی پۆلیس پشکنینی بۆ ماڵەکەی کردووە، چەندین عەلاگە و گێنوی پڕ لە پارەیان دۆزیوەتەوە، کە بڕەکەی زیاتر لە نی ملیار دینار بووە، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نازناوی ژنە دەرۆزەکەرە دەوڵەمەندەکەیان لێناوە.

دەرۆزەکەرەکە ژنێکی بەتەمەن بووە، کۆتایی هەفتەی رابردوو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و دوێنی گیانی لەدەستداوە، باس لەوە دەکرێت کوڕێکی دەرۆزەکەرەکە لە دەزگایەکی ئەمنی ئەفسەرێکی باڵایە. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، زانیاری بە ئەوانیش گەیشتووە کە کوڕێکی ئەو ژنە ئەفسەرە، بەڵام هێشتا یەکلانەبووەتەوە و لە بەدواداچوونەکانیان بەردەوامن.

لە عێراق سەرووی 100 هەزار کەس سواڵ دەکەن، کە زۆرترینان لە بەغدان.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڤیدیۆی ئەو ژنە دەرۆزەکەریان بڵاوکردەوە کە لەناو خەڵکیدا چۆن خۆی دەرخستووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار