وردەكاری دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسێكی پارتی لەهەڵەبجە

یەک ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی
 ڕۆژنامەنوس محەمەد هەڵەبجەیی كە كار بۆ میدیایەكی پارتی دەكات، لەسەر كۆمێنتێك بۆ تەندروستی هەڵەبجە ئەمڕۆ كاتێك چووەتە بەردەم دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە.
هاوڵاتی قسەی لەگەڵ برایەكی محەمەد هەڵەبجەیی كرد، پشتڕاستیكردەوە كە كار بۆ میدیایەكی پارتی دەكات و لەسەر نوسینی كۆمێنتێك بۆ پەیجی تەندروستی هەڵەبجە لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، كاتێكیش محەمەد چووەتە بەردەم دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە تا هەشتی مانگی یەكی ساڵی 2024 بەڵام وەك براكەی دەڵێت هەوڵدەدەن سبەینێ بە كەفالەت ئازادی بكەن.
هاوڵاتی چەند جارێك پەیوەندیكرد بەبەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەڵام پەیوەندیەكانی بەردەست نەبوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار